دیجیتاڵ میدیای سپێده
مسته‌فا كازمی، ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك به‌یاوه‌ری وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌باڵاكانی ئه‌منی گه‌یشته پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی به‌یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده باڵاكانی ئه‌منی گه‌یشتوه‌ته پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
مستەفا كازمی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند: پەیاممان بۆ هاوڵاتیان ئەوەیە، مەترسن دەوڵەت ئێوە دەپارێزێت، بەبێ رەچاوكردنی لایەنی تائیفی، هیچ شوێنێك بۆ تیرۆرستان نامێنێتەوە و لەهەر شوێنێك بن دەستگیردەكرێن و دەدرێنە دادگا.
ئاماژه‌به‌وه‌شكرا: سەردانەكەی بۆ دڵنیابونەوەیەتی، لە پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی یاسا، پێویستە هێزە ئەمنیەكانیش لە هەر كاروبار و پێشهاتێكی سیاسی خۆیان بەدور بگرن.
دوێنێ شه‌ممه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه، له گوندی فه‌رحانیه‌ی سه‌ر به قه‌زای به‌له‌دی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، 12 گه‌نج رفێندران و ته‌رمی هه‌شت كه‌سیان به‌كوژراوی دۆزرانه‌وه، تا ئێستاش چاره‌نوسی چوار كه‌سیش دیكه نادیاره.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌و سه‌ردانه‌دا كازمی، لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه بكات و له‌گه‌ڵ پارێزگار و فه‌رمانده ئه‌منیه‌كان كۆببێته‌وه.