دیجیتاڵ میدیای سپێده
هاوپهیمانی نیشتیمانی ڕایدهگهیێنێت، محمد گرتکی، ئهندامی ئهنجومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانی نیشتمانی، لە 15 ئەم مانگەوە لەماڵ دەرچووە و تا ئێستا دیار نیە
هاوپهیمانی نیشتیمانی رونكردنهوهیهكی بۆڕای گشتی بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند:هاودید مامۆستا محمد عەوڵا ڕەسوڵ ناسراو بە مامۆستا محمد گرتکی، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانی نیشتمانی، لە ڕۆژی ١٥/١٠/٢٠٢٠ کاتژمێر ٩ ی سەرلەبەیانی بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی لەماڵ دەرچووە و پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ پەیوەندی تەلەفۆنی بڕاوە و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نەماوە.
ئاماژهی بهوهشكرد: پاش هەواڵپرسین و بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی دەزگا پەیوەندیدارەکان و بەهاوکاری ئەوان دەرکەوت کە ناوبراو دواجار لە پاشنیوەڕۆی ئەوڕۆژە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی لە کۆتا بازگەی ئاسایشی زورکان لە ناوچەی سەنگەسەر بەرەو قەندیل پەڕیوەتەوە و لەوکاتەوە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم ڕوونکردنەوەیە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی بەردەست نییە.