دیجیتاڵ میدیای سپێده
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه له هه‌مان كاتدا كاندیدى كۆماریهكانه بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به جۆ بایدن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بدۆڕێنێت، ئه‌وا ناچار ده‌بێت ئه‌مریكا جێبهێڵێت.
دۆناڵد ترامپ له وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانی له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له شاری ماكۆنی ویلایه‌تی جۆرجیا وتی، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به جۆ بایدن خراپترین پاڵێوراو له مێژوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا بدۆڕێنم، ئه‌وا ده‌كه‌ومه ژێر په‌ستانێكی گه‌وره‌وه، ناچار ده‌بم وڵات جێبهێڵم. ترامپ پێشی وایه، بایدن خراپترین پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تییه له مێژوی سیاسیی ئه‌مریكادا.
بڕیاره رۆژی 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت و له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌كه ترامپ و بایدن هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كتری چڕكردوه‌ته‌وه، زۆرێك له چاودێران پێیان وایه وته‌كانی ترامپ ته‌نها گاڵتهكردنێكه و مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه كه به‌ڕاستی ئه‌مریكا جێبهێڵێت.