دیجیتاڵ میدیای سپێده
سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو چەند داوایەك ئاراستەی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دەكات.
دەقی راگەیەنراوەكە
راگه‌یه‌نراوێك له سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانه‌وه بۆ وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
له ئێستا قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، سه‌رقاڵی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاینن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ــ٢٠٢١، سه‌رباری پێشكه‌وتوویی سیستمی ئه‌لكترۆنی زانكۆلاین و شێوازی وه‌رگرتنی قوتابیان، پڕۆسه‌كه به‌ده‌ر نییه له كه‌موكورتی و ناڕوونی، كه گرفت و دوودڵی بۆ قوتابیان دروست كردووه، به تایبه‌ت وا نزیك ده‌بینه‌وه له دواساته‌كانی پێشكه‌شكردنی فۆڕمی وه‌رگرتن، بۆیه لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ئه‌م چه‌ند داواكارییه بخه‌ینه روو:
١. درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی پێشكه‌شكردنی فۆڕمی زانكۆلاین بۆماوه‌ی 72 كاتژمێر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له قوتابیان هێشتا فۆڕمی وه‌رگرتنیان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
٢. چاره‌سه‌ركردنی گرفتی (كۆلێژی ته‌كنه‌لۆجی هه‌ولێر) و (كۆلێژی ته‌كنیكی شه‌قڵاوه)ی سه‌ربه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، كه‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیان له سیستمی زانكۆلایندا به‌كۆلێژ هاتوون، له‌كاتێكدا هه‌موو به‌شه‌كانی په‌یمانگەن جگه له دوو به‌ش كه كراون به كۆلێژ، ئه‌مه له‌كاتێكدایە کە قوتابییه‌كی زۆر له فۆڕمه‌كه‌دا ئه‌و به‌شانه‌ی په‌یمانگەن، به كۆلێژ هه‌ڵیانبژاردوون!.. بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، داوا ده‌كه‌ین رێ بە قوتابیان بدرێت پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ناویان له‌و به‌شانه گه‌ر ویستیان له‌سه‌ر نه‌بوو رێگه‌یان پێبدرێت به هه‌ڵبژاردنی به‌شێكی تر به ره‌چاوكردنی كه‌مترین كۆنمره..
٣. پێویستە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به روونی دڵنیایی ئه‌وه به قوتابیان بدات كه ئایا بۆ ئه‌مساڵی وه‌رگرتن جیاوازی نێوان نمره‌ی ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ره‌چاو ده‌كرێت یان نا، كه‌تا ئێستاش قوتابیان به گومانه‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن..
رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت.
19ی10ی2020