وەزارەتی دارایی هه‌رێم، ٢٠ کۆمپانیا دەداتە دادگا

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆدزینەوە لە دانی باج، ٢٠ کۆمپانیا دەداتە داگا و رێکاری یاساییان لەدژ دەگرێتە بەر.

لەوبارەیەوە لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە "لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری، زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیای دا بە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێکاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر".

وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیگەیاندووە کە بۆ لەمەودوا، هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بەتوندترین شێوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.