عێراق.. چوار هەزار و ٤٤ كەسی دیکە تووشی كۆرۆنا بوون

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٤٤ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ٦٣ كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٥ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاكبوونەتەوە.

عێراق سەبارەت بە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەنێو ٢١٧ وڵات، هەرێم و ناوچە لە جیهاندا لە ریزبەندی پانزەهەمدایە، بە جۆرێک کە تا ئێستا ٤٣٠ هەزار و ٦٧٨ كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.