سەرۆک ترامپ ئامادەیی خۆی پیشان دەدات بۆ لابردنی سودان لە لیستی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی تیرۆر دەکەن

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-20 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئاشکرای کرد لەگەڵ سوداندا گەیشتوون بە ڕێکەوتنێک بۆ قەرەبووکردنەوەی خێزانەکانی ئەو ئەمەریکیانەی کە لە هێرشەکانی ساڵی 1998 ی ئەفەریقادا گیانیان لەدەستدا، ئەوەشی خستەڕوو ئامادەیە سودان لە لیستی ئەو وڵاتانە لاببات کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن