دیجیتاڵ میدیای سپێده
رێكخراوى مهصیر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیكردن به‌مرۆڤ ئاشكرایكردوه: كه 37 كرێكارى ئاسیایى به‌شێوه‌یه‌كى ناشیاو ڕفێندراون ولهرێگهى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ به‌غدا ره‌وانه‌كراون وبازرگانیان پێكراوه.
رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى، لهرێكخراوى مهصیرهوه گواستراوه‌ته‌وه، كه‌له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردووى ئه‌م ساڵ دا،ئه‌و كرێكارانه له‌رێگه‌ى ترێلهكانى گواستنه‌وه‌ى كه‌ل وپه‌له‌وه هێنراونه‌ته به‌غدا.
راشیگه‌یاندوه: به‌شێكى زۆرى ئه‌و كرێكارانه له‌ره‌گه‌زى مێینه‌ن ولهتهواوى ناوچه‌كانى عێراقدا هه‌ن، ولهرێگهى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بهڤیزاى گه‌شتیارى به‌هاوكارى كۆمپانیاكانى سه‌ر به‌ئیمارات هاتوونه‌ته نێو شاره‌كانى عێراق دا.
ئاشكرایكرد: ئه‌و كرێكارانه بهنووسینگهكانى كاركردن له‌به‌غداى پایته‌خت فرۆشراون وبازرگانیان پێكراوه وبه‌شێكى كه‌میان نه‌بێت له‌رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا له‌رێگه‌ى ڤیزاى سه‌ردانیكردن وناچارى نه‌بێت هاتوون.
رێكخراوه‌كه داوا له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتى یاسا به‌كاربهێنرێت به‌پێى یاسایى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیكردن به‌مرۆڤ له‌به‌غدا وته‌واوى پارێزگاكانى سه‌ر بهههرێمى كوردستان وراگرتنى ئه‌و كاره وهه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ رێگریكردنى ئه‌و نووسینگه وكۆمپانیانهى كرێكارانى بیانى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌هێنن.