پەیامێک لە لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-21 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر -KDP.info- لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی شەهیدکردنی هەڤاڵ سالا یابیر محەمەد راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

زۆربە داخەوە ئەمڕۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر ٥:٣٠ی بەرەبەیانی له‌ شارۆچکەی دووزخورماتوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هه‌ڤال سالار سابیر محەمەد، پێشمەرگەی بارەگای لقمان‌ و به ‌ناهه‌ق شەهیدیان کردووە. ئێمە لە كاتیكدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهید و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەین، هاوكات بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە نامرۆڤانه‌ تیرۆریستییه‌ دەکەین و به‌رپرسیاریه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ده‌خەینه‌ ئه‌ستۆی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندارەکان و دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکە و داوایان لێ ده‌كه‌ین بە زووترین کات هه‌وڵه‌كانیان بخەنه ‌گه‌ڕ بۆ ئاشكراكردنی ئەو دەستە گوماناوی و تاوانكاره‌، بۆ ئەوەی بە سزای یاساییی خۆیان بگەن.

هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی پاكی شه‌هید سالار و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان

مردن و سه‌رشۆڕی بۆ تاوانكاران و تیروریستان

لقی ٢٢ی گەرمیان

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠