هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماردەكات

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-20 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی حاڵەتەكانی تووشبوون و گیانلەدەستدان و چاكبوونەوەی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5885 پشكنین ئەنجامدراوە و لە كۆی پشكنینەكان دەركەوتووە كە 1010 كەس لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تووشی كۆرۆنا بوون كە 305 كەس لە هەولێر […]