بەهۆی ڕووخاندنی خانووەكانیان لە گەڕەكێكی سلێمانی خۆپیشاندانە

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-20 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ لە گەڕەكی كەڵەكن-ی سلێمانی و لەسەر شەقامی سەرەكی كانی سپیكە بۆ تونێلی پێشڕەو هاووڵاتیان گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. بەهۆی ڕووخاندنی خانووەكانیان، كە شارەوانی سلێمانی بە زیادەڕۆ هەژماری كردووە، ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی گەڕەكی كەڵەكن، كە كەوتوونەتە سەر ڕێگای نێوان كانی سپیكە و تونێلی پێشڕەو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوا دەكەن حكومەت ڕێگاچارەیەكیان بۆ بدۆزێتەوە. […]