دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتیانى دانیشتووى گەڕەکى کانی سپیکەى شارى سلێمانى بەهۆى روخاندنى خانووەکانیان لە لایەن شارەوانییەوە گردبوونەوە.
یەکێک لە ئامادەبووانى گردبوونەوەکە به سپێدهى راگهیاند، لە لایەن بەشى زیادەڕۆیى شارەوانى سلێمانییەوە داوا لە بەشێک لە دانیشتووانى ئەم گەڕەکە کراوە خانووەکانیان بڕوخێنن و ئێمەش داوا دەکەین حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاوڕێک لە هاوڵاتیانى ئەم سنورە بداتەوە، چونکە دانیشتووانەکەى گوزەرانیان خراپە.