دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوكردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٩٢٠ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ٤٩ كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٦٠٢ كەس لە ڤایرۆسەكە، چاكبوونەتەوە.
راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە كە كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە، گەیشتووەتە ٤٣٤ هەزار و ٥٩٨ كەس و لەو ژمارەیەش ١٠ هەزار و ٣٦٦ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٦٦ هەزار و ١٣٤ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.