دوو كەس بە پارەی ساختە و ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-20 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە دوو كەسیان بە پارەی (دیناری عیراقی و دۆلاری ئەمریكی) ساختە و بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كردووە. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ ڕێكەوتی ۲٠ / ۱٠ /۲٠۲٠ لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەركان لەشاری هەولێر توانرا ( ۲ ) تۆمەتبار دەستبگیر بكەن. […]