دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رێککەوتی ٢٠٢٠/١٠/٢١ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٤٢ی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.
په‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه بریتیده‌بن له: پرۆژەی خزمەت، گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020. بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پرۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران.