دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكرایكرد: كه‌ساڵى 2023 ساڵى گه‌یشتنى عێراقه به‌پڕكردنى پێداویستى ناوخۆیى خۆى له‌به‌رهه‌مهێنانى به‌نزین،ئاماژه‌ى به‌قه‌باره‌ى یه‌ده‌گى غازیش له‌عێراقدا ده‌كات.
حامد یونس زه‌وبه‌عی،نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند: كۆتایى ساڵى 2023 عێراق ده‌گاته ئاستێك له به‌رهه‌مهێنانى به‌نزین كه‌به‌شى ناوخۆیى خۆى پڕ ده‌كاته‌وه.گوتیشى:ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه‌ش له‌پاڵاوگه ناوخۆییه‌كانى وڵات ده‌بێت.
راشیگه‌یاند:پێویسته پلانى وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌وبواره‌دا جێبه‌جێ بكرێت، له‌خستنه‌گه‌ڕى پاڵاوگه‌ى كه‌ربه‌لا بێجى سه‌ڵاحه‌دین،پاڵاوگه‌ى باكور، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى دیكه‌و باشتركردنیان.
زه‌وبه‌عى ئاماژه‌ى به‌یه‌ده‌گى غازیش ده‌كات وده‌ڵێت: رێژه‌ى غازى به‌رهه‌مهێنراو له‌رێگه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وته‌وه ده‌گاته هه‌زارو 500 ملیون پێى چوارگۆشه،سه‌رجه‌میشى ده‌گاته دوو هه‌زارو 700 ملیون پێى چوار گۆشه.
گوتیشى:یه‌ده‌گى غاز له‌عێراق ده‌گاته 132 ترلیۆن پێى چوارگۆشه،وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پلانی داناوه بۆ باشتركردنى وزه‌ى كاره‌با له‌وڵاتداو به‌كارهێنانى غازه‌كه بۆ بوارى پیشه‌سازى دیكه.