گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەباشووری کەرکوک دۆزرایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک – بەشی هەواڵ   گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەگوندێکی باشووری کەرکوک دۆزرایەوە، کە گوماندەکرێت بەشێکیان تەرمی پێشمەرگە دیلەکانبن.   پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق ئاشکرایکرد، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، کە ڕووفاتی دەوروبەری ٥٠ کەسی تێدایە و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون.   ئەوەشی باسکردووە، کە ئەو شوێنە شوێنی کوشتنی ئەو کەسانەیە نەک وەک گۆڕی بەکۆمەڵ بەکارهاتبێت.