بە وێنە.. لێكردنەوەی بەرهەمی خەیار لە دەشتی شارەزوور

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – یەحیا حبیب لێكردنەوەی بەرهەمی خەیار لە دەشتی شارەزوور بەردەوامە و ڕۆژانە كرێكارەكان چەندین كاتژمێر لە بێستانەكاندا كار دەكەن بۆ لێكردنەوەی بەرهەمەكە. ئەمساڵ بە وتەی بەشێكی بەرچاوی جوتیارانی دەڤەری شارەزوور ئەو زەوییانەی بەرئاون جۆرەكرمێك زیانی گەورەی داوە لە بێستانەكانیان و شارەزایان دەڵێن، ئەو كێشەیە تەنها لە زەوییە بەرئاوەكاندا هەیە.