دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له بهرامبهر پڕ كردنهوهى فۆرمى زانكۆلاین، ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانی یەکگرتوو، دهستخۆشى له رێكخراوى گهشهپێدانى قوتابیانى كوردستان دهكات.
له پهیامهكهى ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانی یەکگرتوودا هاتووه، بەناوی بەرپرس و کارگێڕانی ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە دەستخۆشی و ڕێزو سوپاس و دوعای خێر ئاڕاستەی بەرپرسی پڕۆژەی بەرەو زانكۆ لە سکرتاریەتی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان و ستافی لقەکان و سەرجەم لیژنە و گروپەکانی سەربەڕێکخراوی گەشەپێدان دەکەین دەستی ماندووبونیان دەگوشین کە لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان و لەماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا لە 23 لق و شار و شارۆچكەی هەرێمی كوردستاندا بۆ ماوەی نزیكەی 20 ڕۆژ و بە ستافێكی 400 كەسییەوە توانیویانە فۆڕمی زانكۆلاین بۆ 10 هەزار و 685 قوتابی پڕبكەنەوە.
ئاماژهى بهوهشكردووه، ئهمه نیشانەی دڵسۆزی و خەمۆری ئەندامانی گەشەپێدانە کەبەڕۆحیەتی كاری خۆبەخشی لە هەڵگرتنی خەمی خەڵك وقوتابیان و گەنجانی هەرێمی کوردستانن.