به‌رپرسێكى كورد له‌ پۆسته‌كه‌ى دورده‌خرێته‌وه‌و یه‌كێتیش داوایه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ناحیه‌ى پردێ كه‌ له‌ لایه‌ن كوردێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بڕا، ئه‌مڕۆ درا به‌ كه‌سێكى توركمان و به‌ڕێوه‌ كورده‌كه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى دوور خرایه‌وه‌، یه‌كێتیش دژى ئه‌مه‌ داواى كۆبوونه‌وه‌ى په‌له‌ى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى ده‌كات.

کرێکار ساڵەیی، بەرپرسی کۆمیتەی ناحیەی پردێ، لە پۆستێکدا لە فەیسبووك، داوا لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەی دەکات، بەپەلە لە بارەگای کۆمیتەکە ئامادەبن.

بەرپرسەکەی یەکێتی دەڵێت، هەندێك خەڵک و لایەن دەیانەوێت ئارامی شار تێک بدەن.

لەئێستادا لە دژی گەڕانەوەی عەمید عابدین نەجمەدین، بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی پردێ بۆ پۆستەکەی، تورکمانەکانی ناحیەیی پردێ لە بارەگای بەرەی تورکمانی کۆبونەتەوە و بە نیازی خۆپیشاندانن.

هاوکات ژمارەیەك کوردیش لە بارەگای کۆمیتەی یەکێتی لە پردێ کۆبونەتەوە، بۆ پشتیوانیکردن لە عەمید عابدین کۆبونەتەوە، وەک ئامادەسازییەکە بۆ هەر ئەگەرێك کە لە ناحیەکە رووبدات.