داڤۆس-KDP.info- بەپێی بەرنامەی کۆبوونەوەکانی رۆژی دووەمی دۆناڵد ترەمپ لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشخستووە.
کۆبوونەوەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبن: کاتژمێر 10:20 خولەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەبێت، کاتژمێر 11:50 خولەک کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت.