ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەت كۆدەبێتەوە، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش، تەوەری كۆبوونەوەكەی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا كرد.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، لەمبارەشەوە، دكتۆر جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەشدا سێ تەوەری نێوخۆ باسیان لێوە دەكرێت.
ناوبراو تەوەری كۆبوونەوەكەشی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، تەوەری یەكەم، لەسەر رێكخستنەوەی چاودێریكردن و وردبینیكردنی خەرجییەكانی حكوومەتە، دووەمیان، بەئەلیكترۆنیكردنی خەرجییەكان و سووتەمەنییە، واتا ئەوانەی لە لایەن حكوومەتەوە سەرف دەكرێت، تەوەری سێیەمیشیان، پێشنیازی چەند یاسایەكە كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و گفتوگۆ و كۆبوونەوەی لەسەر دەكرێت.
ھەڵكەوت محەمەد