دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌گوێره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی ده‌وڵه‌ت پێویست بوو له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م مانگى رابردوو حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكردایه ، به‌ڵام ئه‌مساڵیش حكومه‌تی پابه‌ندی یاساكه نه‌بوه و تائێستا واده‌ی ئاماده‌كردنی بودجه دیار نیه.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و سه‌روكی فراكسیونی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی عێراق به كه‌نالى سپێده راگه‌یاندوه،حكومه‌ت ته‌نها پروژه یاسایى وه‌ره‌قه‌ى چاكسازى و پڕۆژه‌ی قه‌رزی ناوخۆ و ده‌ره‌كی بۆ ساڵی 2020 ناردوه‌ته په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی، و بۆیه پێشبینی ده‌كرێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 له‌واده‌ی یاسایی خۆی زیاتر دوابكه‌وێت.
پێشوتریش وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاندبو، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تێداكراوه، چونكه سه‌رنج خراوه‌ته‌سه‌ر باج و داهاتی خاڵه سنورییه‌كان و داهاتی وه‌به‌رهێنان له‌پاڵ داهاتی فرۆشتنی نه‌وت.