دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه له‌سه‌ر رێگا له نزیك شاری داقووق باشووری كه‌ركووك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش چێندرابوو، سه‌ربازێك کوژرا و دووی دیكه‌یش برینداربوون.
گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك، ئه‌میر نوری به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادڵوی راگه‌یاند بۆمبێک کە له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشەوە له‌سه‌ر رێگا له نزیک شاری داقووق چێندرابوو، تهقییوەتهوه.
له ئاكامدا سه‌ربازێك له شوێنی رووداوه‌كه کوژراوە و دووی دیكه‌یش برینداربوون.
ئەمیر نوری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه بۆمبه‌كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه چێندراوه و له میانی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی بۆمبه‌كه ته‌قیووه‌ته‌وه.
ناوبراو تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی تیرۆریستان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوان كردووه له ناوچه‌كه.