دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ههڵكوترابێته سه‌ر ماڵێك یان بێ‌ڕێزیان به‌رامبه‌ر كرابێت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە راگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵ و په‌یجێكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی دهۆك له‌كاتی ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكدا، بێ‌ڕێزیان به‌رامبه‌ر كردون و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه رهتدهكەینهوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوكایه‌تی به‌وكه‌سانه نه‌كراوه كه ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی تێكده‌ر هه‌وڵی تێكدانی ره‌وشی ئارامی پارێزگای دهۆك ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت راستیه‌كان بشارنه‌وه و دۆخه‌كه بشێوێنن.
پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌پێی مادده‌ی 221 له یاسای سزادانی عێراقی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌رچو، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش وه‌ك هه‌ر بڕیارێكی دیكه، ئه‌ركه‌كه‌ی خۆیان جێبه‌جێكردوه وه‌ك هه‌ر حاڵه‌تێكی ئاسایی، دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ره‌وانه‌ی دادگای كردون به‌بێ ئه‌وه‌ی بێ‌ڕێزیان به‌رامبه‌ر بكات.