پۆلیسی دهۆك: سوكایەتیمان بە كەس نەكردووە

دوا نوێکردنەوە: 2020-10-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چەند كەسێك بەفەرمانی دادگا دەستگیركراون و بەهیچ شێوەیەك سوكایەتی بەوكەسانە نەكراوە كە دەستگیركراون. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەناڵ و پەیجێكەوە بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانی پۆلیسی دهۆك لەكاتی دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێكدا، بێڕێزیان بەرامبەر كردوون و هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكەیان، بەڵام ئەو هەواڵانە رەتدەكەینەوە […]