ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی ڕابردوو دێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ ئەمڕۆ بڕیارە مووچەی مانگی كانوونی دووەم”مانگی 1″ی ساڵی 2019 دابەش بكرێت. بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ تەنها مووچەی خانەنشینكراوانی مەدەنی دابەش دەكرێت. خانەنشینكراوەكان مووچەی یەك ساڵی تەواویان لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەپێچەوانەی عیراقەوە كە خانەنشینكراوەكان هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا مووچە وەردەگرن.