لە سەروبەندی پەنجاهەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە (داڤۆس)، هەرێمی كوردستانیش بە شاندێكی باڵا، كە لەلایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمەوە سەركردایەتی دەكرا، بەشداری ئەو كۆڕبەندە گرنگە بوون. ئەم بەشداربوونەی ئەمجارە سەنگ و بایەخێكی تایبەتی هەبوو، بەتایبەتی كە هەرێمی كوردستان، ئەگەرچی شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراقیش لەوێ بوو، بە شاندێكی سەربەخۆ بەشداریكرد كە ئەویش پێگەی گرنگی […]