بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایدەگەیەنن، وڵاتەکەیان لە ئێستادا بڵاوەپێکردنی سیستەمی دژەموشەكی پاتریۆت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی واشنتن لە عێراقدا تاوتوێ دەکات. لەو بارەیەوە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاندوە، دوای هێرشەکانی ماوەی رابردوی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق کە بوە هۆی برینداربونی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی، […]