بۆ بنەماڵەی یاوەر نامق سالم بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک یاوەری برای تێکۆشەری ناسراوی کوردستان کاک (جەوهەر نامق سالم )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دەکەم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/1/23