بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی یاوەر نامق سالم..
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (یاوەر نامق سالم) برای تێكۆشەری گەلەكەمان خوالێخۆشبوو (جەوهەر نامق سالم)ـمان پێ گەییشت.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوەی ئازیز و تەواوی كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
22ـی 1ـی 2020