ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020/1/23، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلعوبەیدی، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق، بەتایبەتی لە بواری وەرزشی کرا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ئاستەنگە سیاسییەکان نەبنە رێگر لە بەردەم بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، بە تایبەتیش بەشداریی زیاتری هەرێمی کوردستان لە چالاکیی وەرزشیی عێراقی و نێودەوڵەتیدا.
وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە وەرزشییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی زیاتری چالاکییەکان لەم بوارەدا.