بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 9-12-2019 كۆنفرانسی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستپێبكات. له‌و باره‌یه‌وه رێبوار ستار ئه‌ندامی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال رايگه‌یاند: سبه‌ینێ دووشه‌ممه كۆنفرانسی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستپێبكات و له مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال 86 ده‌نگده‌ر هه‌یه. وتیشی: ته‌نها له‌مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال 36 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 8 كورسی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی كه بڕیاره رۆژی 21-12-2019 ئه‌نجامبدرێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی پێویسته 20% كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان ژن بن، واتا له هه‌ر پێنج كاندیدێكی سه‌ركه‌وتوو پێویسته ژنێك هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش مافی ته‌واو ده‌داته ژنان كه به‌شداری كۆنگره بكه‌ن.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia