خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆى سلێمانی ئاماری روداوەکانی هاتوچۆی هەفتەی رابردوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دو کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسیش برینداربون.
كۆی گشتی روداوهكانی ههفتهی ر ابردو 16 روداو بوە
لەسەرجەم روداوەکاندا دو کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 کەسی دیکەش برینداربون
ساڵی 2018 لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 208 روداوی هاتوچۆ رویانداوە، بەوهۆیەوە 655 كەس گیانیان لەدەستداوە
بەپێی وتەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، لە 63%ی روداوەکان بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلەوە رویاندوە، 33%یان بەهۆی کەمتەرخەمی و سەرقاڵبونی شوفێران بە بابەتی لاوەکییەوە بوە و 4%ی روداوەکانیش بەهۆی مەرجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل و خراپی رێگەوبانەکانەوە بوە.