داڤۆس-KDP.info- بەرێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ یۆنان دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هه‌رێمى كوردستان زه‌مینه و ژینگه‌یه‌كى له‌بارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارییه و كه‌رتى تایبه‌تى یۆنانى هه‌موو ده‌رفه‌تێكى بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا له كۆڕبهندیى ئابووریى جیهان له داڤۆس، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24/1/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه، گرنگیى هێوركردنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌كان و پێویستیى به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ یۆنان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى یۆنانى له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه، خرانه به‌ر باس.