خەندان- نیگار عومەر
لێپرسراوی هۆبەی ڤێتێرنهری مەیدان-ی سنوری ئیداری گەرمیان رایگەیاند، مانگایەک گوێرەكەیەکی دوسەر و چوار دەستی بوە، بەڵام گوێرەکەکە مرداربوەتەوە.
پشتیوان عەبدولرەحمان، لێپرسراوی هۆبەی ڤێتێرنهری مەیدان-ی سنوری ئیداری گەرمیان بەخەندان-ی راگەیاند، مانگایەک گوێرەكەیەکی دوسەر و چوار دەست و دوکلکی بوە، بەڵام گوێرەکەکە مرداربوەتەوە.
ئەو پزیشکەی ڤێتێرنهری باسی لەوەشکرد، زۆربەی دوانەكان لە یەك هێلكەدان دروست دەبن، لە سەروبەندی گەشەكردن و لێک جیابونەوەیان هەندێک کات ئەم حاڵەتە دەگمەنانە ڕودەدەن و لێک جیانابنەوە، بەیەک بەش دەردەچێت.