بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 9-12-2019 كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێبكات و له مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانیش 16 ژن خۆیان كاندید كردوه. له‌و باره‌یه‌وه ئیبراهیم كه‌ریم عه‌بدولرحمان جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان رايگه‌یاند: له مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان 277 ده‌نگده‌ر هه‌یه، هه‌روه‌ها 69 كاندید خۆیان پاڵاوتووه بۆ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان. وتیشی: له‌مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان 18 كاندیدی سه‌ركه‌وتوو به‌شداری كۆنگره ده‌كه‌ن و له‌ناو كاندیده‌كانیشدا 16 ژن هه‌یه، كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی له‌هه‌ر پێنج ئه‌ندامێكی كۆنگره پێویسته یه‌كێكیان ژن بێت. رۆژی 21-12-2019 كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامبدرێت و له‌سبه‌ینێشه‌وه وه‌ك دوا قۆناغی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia