سەبارەت بە ڤایرۆسی كوشندەی “كۆرۆنا” هۆشداریی دەدرێتە حكومەتی هەرێم

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ ڕۆژنامەنوسێكی نیشتەجێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە ڕێی نوسینێكەوە هۆشداریی دەداتە حكومەتی هەرێم، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كوشندەی “كۆرۆنا”. لوقمان غەفوور، كە نوسەر و ڕۆژنامەنوسێكی كوردی نیشتەجێی ئەمریكایە، لە نوسینێكیدا، ئاماژەی بەوەداوە، جگە لە چین، نیشانەكانی ڤایرۆسی “كۆرۆنا” لە 11 وڵاتی دیكە دەركەوتووە و وڵاتێكی گەورەی وەك ئەمریكاش بۆ بەرگرتن لەو ڤایرۆسە […]