هەولێر-KDP.info- بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەوی باکووری کوردستان و گیان لەدەستدانی 23 کەس و برینداربوونی سەدانی دیکە، بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکە کرد.
دەقی پایەمەکە:
بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە باكووری كوردستان و ناوچە كوردنشینەكانی توركیا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوونە.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
هیوادارین بە زووترین كات فریاگوزاری و هاوكاریی پێویست بە لێقەوماوانی ئەم ڕووداوە بگات.