كەشناسی بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-08 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا دەزگاكە ئاماژەی بەوەكردووە، زۆرترین بڕی باران لە شارۆچكەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی باریووە و لە شوێنەكانی دیكەش بە بڕی جیاواز باران باریووە.