کەسوكارى دەستگیرکراوەکانی دهۆک به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2020-11-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

کەسوكارى دەستگیرکراوەکانی پارێزگای دهۆک، به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن: پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ڕێگای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك له‌ هه‌وڵێكی نادیموكراسی و ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان به‌ ده‌یان هاوڵاتی، چالاكوان، مامۆستا و ڕۆژنامه‌نووس و هاوڵاتی ناڕازی سنوری پارێزگای دهۆكی دەڕفێنێت و ده‌ستگیردەکات

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ماوه‌ی زیاتر لە دوو مانگە و بەدیاریکراوی لە رێككه‌وتی ١٣-٨-٢٠٢٠ وه‌ تا ئه‌مرۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ڕێگای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك له‌ هه‌وڵێكی نادیموكراسی و ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان به‌ ده‌یان هاوڵاتی، چالاكوان، مامۆستا و ڕۆژنامه‌نووس و هاوڵاتی ناڕازی سنوری پارێزگای دهۆكی دەڕفێنێت و ده‌ستگیردەکات، كه‌ بەپێی ئەو ئامارەی لامانه‌ ژماره‌یان دەستگیرکراوەکان زیاتر لەو ماوەیەدا (280) كه‌س بوو، زۆربەیان دوای بەڵێنامەی زۆری بێدەنگبونیان (تعهد) لەژێر هەڕەشەی و ئەشکەنجەی دەزگا ئەمنیەکان ئازادبونە، بەڵام هێشتا (١٧) کەس ماون و شوێنیان دیار نیە، بەپێ سەرچاوەی نافەرمی لە سەری ڕەشن لە سەڵاحەدین.

لە چەند خالێکدا مەترسی پرۆسەیە دەخەینەڕوو:

یه‌كه‌م: ئه‌م پرۆسه‌ی ڕه‌شبگیرییە لەبەر زیادبونی دەنگی ناڕازیە لە پارێزگای دهۆک، چونکە مۆچە دوادەکەوێت و خزمەتگوزاری باشنیە و دوخی ئازادی خرابە، هەروەها بێ بڕیاری دادگا (ڕۆژنامه‌نووس، چالاكوان، مامۆستایان) به‌شێوازێكی دڕندانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، بەتایبەتی شێوازی ڕفاندنی مامۆستا (شڤان سەعید) و (شێروان شێروانی) لەبەر چاوی پێنج مناڵ دۆخی سایکولۆجی سێ کچ و کوڕێکیان ناجێگیرە، لەکاتێکدا بێ هه‌بوونی هیچ تاوانێك و ته‌نانه‌ت به‌شداری خۆپیشاندانیش نه‌بوونه و ڕێگه‌ش نادرێت كه‌سوكار و پارێزه‌ران چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیندانیكراوه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ ئه‌مه‌ مەبەستی سیاسی لە پشتە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ناڕازی مەدەنیانە، ئەمە مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ پارێزگای دهۆك و هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی.

دووه‌م: لە ڕووی یاساییەوە لەهەرێم یاسای ژمارە (١١)ی خۆپیشاندان و یاسای (٣٥) ڕۆژنامەگەری هەیە و لە دەستوری عیراقیشدا مادەی ٣٨ مافی خۆپشاندان و ڕای جیاواز هەیە، بەڵام دەزگا ئەمنیەکان بە پێ یاسای جیاوازی عیراقی کە وەستێنراون خەلک دەڕفێنێت تومەتی مەترسیداری بێ بنەمانە وەکو پەکەکە و تێکدانی ئارامی دەخاتە پاڵ چاڵاکوانان، هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری حزبی و دور لە یاسا و دامەزراویبون خەلک دەستگیردەکات، چونکە ئەو ئەنجومەنە لە پێنج ئەندام پێکدێت، لە بەیاننامەیەکدا لە رێککەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٠ بەیاننامەیەکی تێکەڵ و مەتاتی بڵاوکردووە کە بەناڕاستەوخۆ چاڵاکوانان بەتێکدان و تیرۆر تومەتبار دەکات و ڕای گشتی و بیانی چەواشەدەکات، سێ ئەندامی دیکەی ئەنجومەنەکەش لە هەمان ڕۆژدا ئەو بەیاننامەی لە لایەن دوو ئەندامی پارتیەوە بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەرچۆە ڕەتدەکەنەوە و ئاگادار نین و بە سیاسی دەزانن و لایەنەکانی دیکەش لەنێو حکومەتی هەرێم بێجگە لە پرتی و ئۆپۆزسیۆنیش دژی ئەم هەوڵەن.

سێیەم: گومان دەکەین ئەم چاڵاکوان و ڕۆژنامەنۆسانە ئەشکەنجەدرابێن و لەژێر هەڕەشە ئیفادە و ئعتیرافی خراپ پێ بنۆسن (چونکە پێشتر لەم ماوەیەشدا خەلک ئەشکەنجەدرا)، بێ بڕیاری دادگا موبایل و کەلوپەلی خێزانی دەستگیرکراوەکان و ئایپادی خوێندنی مناڵەکانیان بردویانن، بە وێنەی خێزانی و تایبەتی خۆیان هەڕەشە لە دەستگیرکراوان دەکرێت، ئەم پرۆسەیەی دەستگیرکردنی خەلکی ناڕازی بەردەوامە، بە ڕێگێریکردنیش لە دەربڕینی مەدەنی و یاسایی ئوتۆماتیکی خەڵک بیر لە ڕێگای توندوتیژ دەکات چونکە پێکهاتە سۆسیۆلۆژی ئەو ناوچەیە عەشاییریە، ئەمەش مەترسیدارە و دەستەڵات خۆی بەرپرسیارە.

له‌به‌ر ئه‌و خاڵانەی ئاماژەمان پێکرد، داواكارین لە بوتنەوەی گۆڕان کە هێزێکی کاریگەرو لەنێو حکومەتدایە، بەرگێری لە ئازادی و یاسا دەکات، هه‌ر چی زووه‌ هه‌وڵی جدی بدرێت ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازاد بكرێن و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی مەترسیدارە بوه‌ستنێرێت، چونكه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

لیستی یەکەم:
- ناوی ده‌ستگیركراوه‌ مەدەنیەكانی پارێزگای دهۆك:
شێروان شێروانی (ڕۆژنامەڤان).. دهۆک ٧/١٠/٢٠٢٠
شڤان سەعید بەرۆشکی (مامۆستا و چاڵاکڤان).. دهۆک ٢٢/١٠/٢٠٢٠
گوهدار زێباری (ڕۆژنامەڤان).. ئاکرێ ٢٢/١٠/٢٠٢٠
ئەیاز کەرەم (ڕۆژنامەڤان) .. دهۆک ٢٢/١٠/٢٠٢٠
هاریوان عیسا (چاڵاکڤان).. سێمێل ٢٢/١٠/٢٠٢٠
بەدەل بەرواری (چالاكڤان) - دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠
یٔومێد بەروشكی (چالاكڤان) - دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠
لیستی دووەم:
- ناوی گروپێکی چاڵاکوانی سیاسی مەدەنی پارێزگای دهۆك:
مەسعود شنگالی (مامۆستا) دهۆک ٣٠/٨/٢٠٢٠
سلێمان کمال هاریکی (مامۆستا) ئاکرێ ٦/٩/٢٠٢٠
سلێمان موسا زێباری (چاڵاکڤان) ٦/٩/٢٠٢٠
ساڵح عەبدولجەبار (مامۆستا) شێلادزێ ٢٠/٨/٢٠٢٠
جەمال خەلیل سندی (مامۆستایێ زانکۆیێ) زاخۆ.. ٤/٩/٢٠٢٠
بەندەوار ئەیوب رەشید (چاڵاکڤان) .. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
پەهلەوان عادل بناڤی (چاڵاکڤان) .. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
کارکەر عەباس عەلی روستینکی (چاڵاکڤان).. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
وەڵات گەودا (چاڵاکڤان) .. زاخۆ ٩/٩/٢٠٢٠
دکتور عامر (مامۆستا) .. دهۆک

٭ لەبەر بەردەوامی پرۆسەکە پێمان وایە ژمارەی زیندانیان زیاترن، بەڵام ئەمە ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوە ناسراوەکان بون.