فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی ناحیه‌ی دینارته‌یان بۆردوومان كرد

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: خواکوڕك

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌ بیانووی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی دینارته‌یان بۆردوومانكرد. به‌ پێی زانیارییه‌كان فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هه‌ریه‌ك له‌ گونده‌كانی (جه‌م شرتێ، سرانی بابۆلێیان) له‌ سنووری ناحیه‌ی دینارته‌ بۆردوومانكردووه‌ و زه‌ره‌ری ماددی زۆریش به‌ر گونده‌كان كه‌وتووه‌ و تا ئێستا زه‌ره‌ری گیانی نه‌بووه‌.