سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئه‌مڕۆ پهیامێكیئاراستهی رایگشتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ههرێمیكوردستان كرد. “عه‌لی حوسێن“، ئهندامیسهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌و په‌یامه‌وه گوتی: “په‌یامه‌كه‌ی سهرۆكزۆر روون و به‌ڵگه‌دار و واقیعییه. بۆ ویژدانیمێژووی میله‌ته‌كه‌مانه. له هه‌ر ئهگهرێكینهخوازراو په‌كه‌كه به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه“. سه‌رۆك بارزانی، له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو، “مێژووشاهێدی ئەوەمان بۆ دەدات و شانازی دەکەین کە شەڕیکورد و کوردمان حەرام کردووە چونکە گەلی كوردستان وهەموو لایەکمان زەرەری زۆرمان لە شەڕ و ناتەباییبینیوە، بەڵام نابێت ئەم هەڵوێستەمان بە هەڵە لێکبدرێتەوەو ئیستغلال بكرێت بۆ ئەوەی تەحەدای دەسەڵاتی یاساییهەرێمی کوردستان بکرێت و هەوڵی سەپاندنیئیرادەیەكی چەكدارانەی نایاسایی بە سەر خەڵکیکوردستان بدرێت. نابێ هەڵوێستی حەرامكردنی شەڕیكورد و كورد بەوە لێكبدرێتەوە كە سەقامگیری و ئاسایشیشار و شارۆچکە و دێهاتەکانمان تێکبدرێت وهاووڵاتیانمان ناچاربکرێن ماڵ و شوێنەکانیان بەجێبهێڵن‌و ببنە قوربانی و بە ناحەق شەهید بکرێن و كەسیش دەنگنەكات“. هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌دا هاتبوو: “دوای هێرشی دڕندانەیتیرۆریستانی داعش، پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانروویانكردە بەرەکانی شەڕی دژی تیرۆریستان و زۆر لەناوچە سنوورییەکان چۆڵ کران. بە داخەوە لەو کاتەوە لەجیاتی ئەوەی پشتیوانی ئەزمونی هەرێمی کوردستانبکەن، چەکدارانی پەکەکە ئەم ناوچە سنووریانە و دواترهەندێک ناوچەی تریشیان داگیرکرد و خۆیان وەکجێگرەوەی حکومەت سەپاند و رێگریان لە خەڵک کرد ماڵ‌و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە و ئەگەر سەردانیناوچەکانیشیان بكەنەوە باج و سەرانەیان لێ وەر دەگرن. بێگومان ئەم ڕەفتارانە جێگای قبووڵكردن نییە. هەڵوێستینیشتیمانپەروەرانە و وڵاتپارێزانە بە کردەوە دیاردەکەوێتنەک بە قسە و وتار“. له باره‌ی ئه‌و په‌یامه‌وه، ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتیدیموكراتی كوردستان، “عه‌لی حوسێن” ستایشی ئه‌وپه‌یامه‌ی “سه‌رۆك بارزانی” كرد و گوتی: “په‌یامه‌كه له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی مێژوویی و مێژووی جهنابیسهرۆكدایه“. گوتیشی: “راسته ئێمه سۆزمان هه‌یه و رێزمان گرتووه له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، بهڵامسیاسهتی ئێمه ده‌ستوه‌ردان نه‌بووه له كاروباریان وبه‌رده‌وام پێمان وابووه، لایه‌نه‌كانی ئه‌و پارچانه خۆیاندهبێت به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی تێیدانو ره‌وشی خۆیان بڕیار بده‌ن“. “عه‌لی حوسێن” ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له سهرهتایدامهزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه، پارتیهاوكاری پێشكه‌ش ئه‌و لایه‌نه كردووه و دواتریش ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی “ناجوامێرانه” وه‌ڵامی ئه‌و “چاكه“ی پارتیانداوهتهوه. په‌كه‌كه، وه‌ك رێكخستنێكی سیاسی له (1979) له لایه‌ن“عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان” و ژماره‌یه‌ك هاوڕێیه‌وه له‌سه‌ر بنهمایبیروباوهڕی چه‌پی رادیكاڵ و شۆڕشگێڕانه دامه‌زراوه. ئه‌و رێكخراوه، به سوودوه‌رگرتن له هاوكاری پارتیدیموكراتی كوردستان و جوگرافیای ناوچه سنوورییهكانیههرێمی كوردستان له (15ی ئاب/ ئۆگستی 1984)،شه‌ڕی چه‌كداری له دژی سوپای توركیا راگه‌یاندووه. له ماوه‌ی نزیكه‌ی (40) ساڵی شه‌ڕ و پێكدادانیبهردهوامی سوپای توركیا و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه،زیاتر له (35) هه‌زار كه‌س كوژراوون. سه‌دان گوندیباكووری كوردستان وێران بوون و هه‌زاران هاووڵاتیكورد له زێدی خۆی راگوێزراون یاخود به ناچاری كۆچیانكردووه و وڵاتی خۆیان به‌جێهێشتووه. له رابردوودا، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له لایه‌ن ههواڵگریوڵاتانی ناوچه‌كه‌وه ئاراسته كراوون و دیارترینیانوابهستهبوونیان بووه به ده‌زگاكانی هه‌واڵگری سووریاوه. چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ململانێی ناوخۆیی لوبنان و شهڕینێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان تێوه‌گلاون و ژمارهیهكچهكداری ئه‌و رێكخراوه له سه‌نگه‌ری رێكخراویرزگاریخوازی فه‌له‌ستینی ناسراو به “فه‌تح” كوژراوون. له میانی قسه‌كانیدا، “عه‌لی حوسێن” باسی له ههردووجهولهی شه‌ڕی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی ههرێمیكوردستان و په‌كه‌كه كرد و گوتی: “له (1992) و(1996)دا په‌كه‌كه شه‌ڕی به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاند وبه‌رپرسیاری یه‌كه‌می هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و شه‌ڕه بوو“. روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان كیانێكیدهستوورییه. له چوارچێوه‌ی عێراق‌داین. ناكرێت پهكهكهمامهڵهی نه‌رمی ئێمه و حه‌رامكردنی شه‌ڕی كورد كوژی“ئیستغلال” بكات، چونكه ده‌ستتێوه‌ردانی ئهودهستتێوهردانه له كاروباری هه‌رێمێكی ده‌ستووری ووڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری. ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “گۆڕه‌پانی راسته‌قینه‌ی شه‌ڕی” په‌كه‌كه باكووری كوردستانه و گوتی: “ئه‌وان گۆڕهپانیراستهقینهی خۆیان به‌جێهێشتووه“. په‌كه‌كه ئێستا نه‌ك ته‌نیا له ناوچه سنوورییه‌كان، بهڵكوهاتووهته قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌و بارهیهوهگوتی: “په‌كه‌كه بۆچ مه‌به‌ستێك هاتووه‌ته قوڵایی خاكیههرێمی كوردستان، له قه‌ره‌داغه‌وه تا زاخۆ بنكهیكردووهتهوه. ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن و خه‌ریكی كۆمه‌ڵێك شتینادرووستن“. “عه‌لی حوسێن” سه‌رنجی زیاتری له‌سه‌ر ناوهڕۆكیپهیامهكهی سه‌رۆك “مه‌سعود بارزانی” چڕكرده‌وه و گوتی: “په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك زۆر روون بوو. په‌یامێكی به‌ڵگه‌دار وواقیعی بوو، ئه‌و په‌یامه رووی له ناوخۆی ههرێمیكوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ههرێمیكوردستانه، هه‌روه‌ها بۆ ده‌ره‌وه و رایگشتی وڵاتان وكۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌مه هه‌ڵوێستی مێژوویی سهرۆكبارزانییه“. له كۆتایی سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی “سهرۆكبارزانی“، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتیكوردستان، هۆشداری دا له روودانی هه‌ر “رووداوێكینهخوازراو” و گوتی: “هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، هه‌ركارێكی نه‌خوازراو په‌كه‌كه ئه‌نجامی بدات، خۆی بهرپرسیسهرهكییه“. له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی داعشدا (2014 – 2018) به هۆیسهنگهرگرتنی پێشمه‌رگه دژی داعش، هێزهكانیپێشمهرگه به درێژایی (1500) كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له ئه‌ركدا بوون‌و په‌كه‌كه له‌و سه‌روبه‌نده‌دا به سوودوه‌رگرتن له‌و دۆخهنائارامهی درووست ببوو، بڵاوه‌ی به هێزه‌كانی كرد. له سنووری مه‌خموور، په‌كه‌كه خاوه‌ندارێتی له كهمپێكیپهنابهرانی باكووری كوردستان ده‌كات، تێیدا منداڵیپهنابهران بۆ چه‌كداری په‌روه‌رده ده‌كات. له شنگال، به سوود وه‌رگرتن له پاشه‌كشێی هێزه‌عێراقییه‌كان و نه‌مانی چاودێری سنوور، له سووریاوهپهڕینهوه بۆ سنووری شنگال و وێڕای دامه‌زراندنی باره‌گاو بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانیان، هێزێكی میلیشیاییاندرووست كردووه و بوونه‌ته به‌شێك له میلیشیاكانیحهشدی شه‌عبی. دوای راوه‌دوونانیان له لایه‌ن سوپای توركیاوه و چۆڵكردنیحهشارگهكانیان له چیاكانی گارا و حه‌فتانینی سنوور،به‌ره‌و قوڵایی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاتوون. سوپای توركیا له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه، دووئۆپراسیۆنی فراوانی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچهسنوورییهكان ده‌ستپێكردووه، جیاواز له ساڵانی رابردوو،ئه‌مساڵ سوپای توركیا شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ی له سنووری خۆیدوور خستووه‌ته‌وه و شه‌ڕه‌كه ئاڵێنراوهته ههرێمیكوردستان. به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییهكاندرووستیكردووه، سه‌دان گوندی كوردستان چۆڵكراوون. وه‌ك له په‌یامه‌كه‌ی “سه‌رۆك بارزانی” ئاماژه‌ی پێكراوه،ته‌نانه‌ت ئه‌و هاووڵاتییه گوندنشینانه‌ی له‌وێن، ناچاركراوون سه‌رانه بده‌نه په‌كه‌كه له به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر مه‌زرا و كێڵگه و باخ و ره‌زه‌كانیان.
The post پارتی ھۆشداری دەدات، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو په‌كه‌كه به‌رپرسه appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.