هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سوپای ئه‌ڵمانیا بڵاوی كردووەته‌وه، کە دوای ماوه‌یه‌ك ڕاگرتنی مه‌شق و ڕاهێان به هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان پێ كردووەته‌وه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێ، نه‌ك ته‌نها ئه‌ڵمانیا، وڵاتانی هاوپه‌یمانان هه‌موویان ده‌ستیان به مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه كردووەته‌وه، چونكه هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوپه‌یمانان تاكه ناوچه‌ی ئارامه له عێراق.
سه‌عید هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ماوه‌یه‌ك ڕاگرتنی مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه به‌هۆی دۆخی عێراقەوە، ئێستا جارێكی دیكه، ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشتر مه‌شق و ڕاهێنانیان به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرد، له‌وانه ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان پێ كردووەته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بن .
سه‌عید هه‌ركی گوتیشی: "جگه له‌وه، ئه‌و هێزه‌ی فینلەندا كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان كشانه‌وه، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان مه‌شق به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاتی خۆیان."
هه‌ركی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئێستا هه‌رێمی كوردستان بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان تاكه ناوچه‌ی ئارامه له عێراق، بۆیه هه‌مووان له هه‌رێمی كوردستان ماون و نه‌كشاونه‌ته‌وه."
بڵند ئیبراهیم