شه‌رو پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و په‌كه‌كه‌ روویدا

دوا نوێکردنەوە: 2020-11-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

په‌یامنێری سپێده‌ له‌ ئامێدی، بەهۆی دانانی بۆمبێک بۆ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناحیە چەمانکێ دوو پێشمەرگە برینداربون و دواتریش بەوهۆیەوە گرژی دروستبوە

بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ، ئەمیر ئەلەند: "چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە و تا ئێستا لە ئاماری زیان و زەرەرەکانی پێشمەرگە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە".

چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی لەنێوانیاندا روویداوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند "چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە و تا ئێستا لە ئاماری زیان و زەرەرەکانی پێشمەرگە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە".

ئەمیر ئەلەند گوتیشی: "زانیاری تەواو لەبارەی رووداوەکە لەبەردەستدا نییە و لێکۆڵینەوە لێی بەردەوامە".

بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ بووە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک بریندار بووە.