به‌غدا-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه به مووشه‌ك كرایه ئامانج، عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند و تێیدا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "جارێكی دیكه ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر دیپلۆماسیه‌تی بیانی و به ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره كرده‌وانه‌ی به‌ده‌ر له یاسا ئیدانه ده‌كه‌ین، كه ده‌بنه هۆی لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت و زیانگه‌یاندن به سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و حورمه‌تی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمه فه‌رمانمان به هێزه‌كانمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوببنه‌وه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ پشكنین و رێگریكردن له‌و ده‌ستدرێژیانه چڕ بكه‌نه‌وه و هه‌وڵ بۆ ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ران بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سزاكانیان له دادگا وه‌رگرن".
عه‌بدولمه‌هدی دووپاتی ده‌كاته‌وه، "به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره ره‌فتاره تاكلایه‌ن و نا به‌رپرسانه، كه ده‌ره‌نجامی خراپ و نه‌رێنییان بۆ عێراق ده‌بێت و زیان به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی ئه‌وه كه عێراق ببێته گۆڕه‌پانی جه‌نگ، به تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌دا، كه حكوومه‌ت ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی رێكاری جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له وڵات كردووه".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "هه‌ر بۆیه حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنی سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان و به‌گوێره‌ی یاسا رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرێته‌به‌ر و به هه‌موو توانایه‌كی به‌رپرسیارانه‌ش هه‌وڵ بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وانه ده‌كه‌ین، كه تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ره‌و دۆخێك ببه‌ن، كه هیچ كه‌سێك ئیره‌یی پێنه‌بات".