دوای ئاگاداربوون لە بارودۆخی دانیشتوانی گوندێکی کوردنشین لە وڵاتی یەمەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری خۆراکی گەیاندە دانیشتوانی گوندەکە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری خۆراکی گەیاندە ١٤٠ خێزانی کورد لە وڵاتی یەمەن و لەم چالاکییەدا ٧٠٠ کەس سودمەند بوون. موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: “ئێمە وەکوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەوڵمانداوە سنورەکان ببەزێنین و لەهەر شوێنێک […]