دۆناڵد ترەمپ لەبارەی كەوتنی فرۆكەكەی براینت پەیامێكی راگەیاند

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: خواکوڕك

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبارەی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەی كۆپی براینت پەیامێكی راگەیاند. ترەمپ لە تویتێكدا لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند : راپۆرتەكان باسیان لە مردنی كۆپی براینتی ئەفسانەی تۆپی باسكە و سێ كەسی دیكەش دەكرێت. نوسیویەتی : بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فرۆكە تایبەتەكەیان لە كالیفۆرنیا ، بەراستی ئەمە هەواڵێكی ئازاربەخشە”.