سەبارەت بە لێدوانێکی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی کەلە سمینارێک‌دا باسی لە پێوەری زیرەک کردبوو، هەندێ زانیاری لە پەیجەکان بڵاو کراوەتەوە کە پێچەوانەی ناوەرۆکی ئەو لێدوانەیە.
لەمبارەوە ڕاگەیاندنی بەڕیوەبەرایتەیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بە بڵاوکردنەوەی ڕوونکردنەوەیەک ئاشکرای کردووە: "به‌داخه‌وه به‌شێك له میدیاكان بۆ سهرلێشواندنى خه‌ڵك و زیادركردنى ریچ و لایكى په‌یجه‌كانیان لێدوانه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییان به پێچه‌وانه‌ى مه‌به‌ست بڵاو كردەوه".
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی
سه‌باره‌ت به‌و لێداوانه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌ندازیار سالار حسام ا‌لدین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له چوارچێوه‌ى سیمینارێكدا، كه له‌سه‌ر پێوه‌رى زیره‌ك و دۆخى كاره‌با له زانكۆى كهشهپێدان ساز كرابوو، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له میانى لێدوانێك بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ئاماژه‌ى به دۆخى كاره‌باى كوردستان كردووه، كه له سه‌ره‌تا هاتنى وه‌رزى زستاندا پله‌كانى گه‌رما به شێوه‌یه‌ك دابه‌زى كه مه‌سجێكى ترسناكى پێدانى كه ئه‌مساڵ بارودخى كاره‌با خراپ ده‌بێت، ئه‌وكات به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنترڵى كاره‌باى سلێمانى ئاگادارى كردین كه ئه‌گه‌ر كاره‌با نیشتمانى بۆ كه‌متر له (7) كاتژمێر دابه‌زێت، ره‌نگه هه‌ر بتوانین كاره‌با به شوێنه گشتییه‌كان بده‌ین.
به‌ڵام خۆشبهشخانه له رۆژانى رابردوودا ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌ره‌وپێشچوونى باشى به‌خۆیه‌وه بینى و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕى كاره‌با زیاد بوو، ئه‌وه‌ش وای كرد دوێنى 8 بۆ 9 كاتژمێر كاره‌با به هاووڵاتیان بده‌ن، ئه‌و مه‌ترسیه تێپه‌ڕێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌فرێكى زۆر له سنووره‌كه باریوه.
به‌داخه‌وه به‌شێك له میدیاكان بۆ سهرلێشواندنى خه‌ڵك و زیادركردنى ریچ و لایكى په‌یجه‌كانیان لێدوانه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییان به پێچه‌وانه‌ى مه‌به‌ست بڵاو كردەوه، كه دڵه‌ڕاوكێى له‌ناو خه‌ڵك دروست كردووه.
راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كاره‌باى سلێمانى
8/12/2019o