ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ كەرتی تایبەت كۆدەبێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستانەوە لەگەڵ كەرتی تایبەت كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان حكوومەت و كەرتی تایبەتدا هەبێت.

بەشار عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بازرگان و وەبەرهێنەر و سەرمایەداراندا ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت زیاتر گرنگیی پێ بدرێت و ئاخۆ چۆن حكوومەت دەتوانێ هاوكارییان بكات تا دەست بە كارەكانی خۆیان بكەنەوە.

عەلی گوتیشی، كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان و حكوومەت و كەرتی تایبەت كە چۆن هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی بتوانن كاری باشتر بۆ ئابووریی هەرێمی كوردستان بكەن، بۆیە لەو كۆبوونەوەیەدا دیار دەبێت كە حكوومەت دەتوانێ چی بۆ كەرتی تایبەت بكات، بۆ ئەوەی ئابووریی هەرێمی كوردستان زیاتر ببووژێتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم